بۆ یه‌که‌مین جار له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دا ، کۆمپانیای زانا غاز هه‌ڵساوه به دابین کردنی غازی به‌رده‌وام بۆ سێ تاوه‌ر له تاوه‌ره‌کانی قه‌یوان له ڕاپه‌ڕین به تازه‌ترین شێوه.
سیسته‌می دابه‌شکردنی غاز له یه‌که‌کانی ئه‌م تاوه‌رانه‌دا له ڕێگای سیسته‌می کارته‌وه ده‌بێت که کۆمپانیاکه‌مان بۆ هه‌موو یه‌که‌کانی دابین کردوه.
هه‌موو به‌کارهێنه‌رێکی غاز له و یه‌کانه‌دا، بڕی غازی پێویست له کۆمپانیا ده‌کڕن و بۆیان ده‌خرێته ناو کارتێکی تایبه‌تیه‌وه که کۆمپانیاکه‌مان پێیداون.
بۆ هه‌ر یه‌کێک له یه‌که‌کانی ئه‌و تاوه‌رانه، پێوه‌رێکی غاز دامه‌زرێنراوه که بڕی غازی پێویست بۆ هه‌ر به‌کارهێنه‌رێک ده‌پێوێت.
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
http://zanagas.com/ku/%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%D9%86%D9%88%D9%88%DB%8E/35-%D8%A8%DB%86-%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%85%DB%8C%D9%86-%D8%AC%D8%A7%D8%B1-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%88-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D8%A7#sigProId661026d2d7
پێوه‌ره‌کان له توانایاندایه ئه‌و کارتانه بخوێننه‌وه که کۆمپانیا داویه‌تی به به کارهێنه‌ر.
هه‌ر کاتێک کارته‌که خاڵی ده‌بێته‌وه، به‌کارهێنه‌ر سه‌ره‌تا ده‌توانێت بڕێک غاز به قه‌رز وه‌ربگرێت، پاشان دێت بۆ کۆمپانیا کارته‌که‌ی بۆ پڕ ده‌کرێته‌وه و قه‌رزه‌که‌شی به شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
بۆ هه‌ر یه‌کێک له تاوه‌رده‌کان تانکیه‌کی غازی سه‌رزه‌وی 4850 لیتری دابین کراوه که بڕی غازی پێویست بۆ هه‌ر تاوه‌رێک دابین ده‌کات. غازی پێویست له‌م تانکیانه‌وه به بۆری تایبه‌ت به هه‌موو یه‌که‌کان گه‌یه‌نراوه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ستانی غاز له وه‌رزی زستاندا زۆر نزمه‌و توانای ئه‌وه‌ی نیه که بڕی غازی پێویست بگه‌یه‌نێته هه‌موو یه‌که‌کانی ناو هه‌ر تاوه‌رێک که له 10 نهۆم پێک هاتووه!! هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوودمان وه‌رگرتووه له سیسته‌می ( Vaporizer) واته کوڵاندن و به هه‌ڵم کردنی غازی شل.
له‌و ڕێگه‌یه‌وه بڕی غازی پێویست ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و په‌ستانه‌ی که پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ ناو یه‌که‌کان.