کۆمپانیای ئیرۆ ئیست تەکنۆلۆجی ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره که سه‌رقاڵی هێنان و ناردنی کاڵایه بۆ عێراق و کوردستان و چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌وروپی . به‌رهه‌مه‌کانی به به‌رزی چۆنێتیه‌که‌یانا ده‌ناسرێنه‌وه
زوربه‌ی کڕیاره‌کانی (Euro East Technology) بریتین له کۆمپانیاکانی هاورده‌ی کاڵا، بازرگانان و جومله‌فرۆشه‌کان له بواری ئامێره میکانیکیه‌کان، مه‌کینه‌ی درومان ،سیسته‌می هایدرۆلیکی ، کۆمپرێسۆر به گشتی و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به غازی پرۆپان (LPG) و بۆتانه‌وه‌هه‌یه، به تایبه‌تی.
کاره‌کانی کۆمپانیا به‌پێێ ئه‌و داواکاریانه بووه که به‌رده‌وام له کڕیاره‌کانمانه‌وه پێمان ده‌گیشت. به‌پێێ ئه‌وداواکاریانه په‌یوه‌ندیمان ده‌کرد به‌و کارگانه‌ی که کاڵاکانیان دروست ده‌کرد و کۆنترۆڵی جۆرێتی کاڵاکنمان ده‌کرد به پێێ ستاندارده جیهانیه‌کان بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه.
تۆری کارکردن
به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشانه‌ی که له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هه‌مانه چله‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان وه یان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی وه ناده‌وڵه‌تیه‌کاندا، توانیومانه تؤڕێکی پته‌وی کارکردن دروست بکه‌ین له نێوان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئه‌وروپا وه ڕۆژهه‌ڵاتی دووردا.
ئه‌ندازیار ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین که ناسراوه به ئازادی مه‌لا حه‌مه‌ومین، به‌ڕێوه‌به‌ر وه خاوه‌نی کۆمپانیای (Euro East Technology) ی هۆڵه‌ندی و ( زانا غاز) ه له شاری سلێمانی.
ناوبراو له ساڵی 1960 دا له شاری سلێمانی له کوردستانی عێراق له دایک بووه.
کورته‌یه‌ک له ژیانی ئازادی مه‌لاحه‌مه‌ومین
● خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری سلێمانی ته‌واو کردوه
● په‌مانگای ته‌کنه‌لۆجی به‌شی میکانیکی له ساڵی 1981 دا ته‌واو کردوه له شاری که‌رکوک.
● دوای ته‌واوکردنی په‌یمانگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران نه‌کات، کوردستانی به جێهێشتووه.
پاش ماوه‌یه‌ک له ناوچه ئازاد کراوه‌کانی ئه‌وکاته (1981) ماوه‌ته‌وه‌و پاشان چووه بۆ ئێران و له‌وێ تا سه‌ره‌تای ساڵی 1983 ماوه‌ته‌وه.
● له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1983 دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌بری سه‌ربازی ماوه‌یه‌ک له کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی و کارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار و کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه کاری کردوه.
● سه‌راتای ساڵی 1985 جارێکی تر بۆ سه‌ربازی بانگ ده‌کرێته‌وه‌و ئه‌مێش دیسانه‌وه ئاواره‌ی دوور ووڵات ده‌بێته‌وه.
پآش چه‌ند ساڵێک مانه‌وه له ئێران و سوریا ، له ساڵی 1989 وه له ووڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بێت.
● له ساڵی 1996 دا به‌کالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری میکانیکیدا وه‌رگرتوه له هۆڵه‌ندا ( شاری ئه‌مسته‌ردام)
● وه‌کو ئه‌ندازیارێکی میکانیک زیاد له 10 ساڵ بۆ چه‌نده‌ها کۆمپانیای ئه‌وروپی و ئه‌مریکی کاری کردوه.
● له ساڵی 2004 دا بڕوانامه‌ی دیزاینی به پرۆگرامی (Inventor 8) له لایه‌ن کۆمپانیای (Autodesk) ه‌وه وه‌رگرتووه.
● له ساڵی 2008 دا بڕوانامه‌ی فۆڕمانی باوه‌ڕپێکراوی بۆ چاودێری ڕێنماییه‌کانی سه‌لامه‌تی له شوێنی کاردا له هۆڵه‌ندا وه‌رگرتووه.
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
http://zanagas.com/ku/%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%A6%DB%8E%D9%85%D9%87%E2%80%8C#sigProIdd02f428b0f