دانانی تانکی غاز و بۆشایی پێویست به‌ده‌وریدا
بۆ دانانی تانکی غاز به گشتی ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌و ڕێنماییانه بکرێت که وه‌ک ستانداردێک له جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێن.
یه‌کێک له‌و ڕینماییانه ئه‌و بۆشاییه خاڵیه یه که ده‌بێت ڕه‌چاو بکرێت له کاتی دانانی تانکیه‌که‌دا، بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری دیاگرامه‌که بکه.
هه‌ر په‌رژینێک وه‌یان دیوارێک که به ده‌وری تانکیه‌که‌دا بۆ پاراستنی دروست بکرێت، ده‌بێت 1،5 مه‌تر له تانکیه‌که‌وه دوور بێت.
به‌رزی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ش نا‌بێت له 350 ملم تێپه‌ڕبکات و ناشبێت به‌ربه‌ستێکی یه‌ک پارچه بیت واته ده‌بێت پچڕ پچر بێت.
شوێنی تانکیه‌که ده‌بێت له چیگایه‌کی وادابێت که قفڵی پڕکردنه‌وه‌ی تانکیه‌که له 25 مه‌تر زیاتر نه‌بێت له‌و شه‌قامه‌ی که تانکه‌ری پڕکه‌ره‌وه‌ی تانکیه‌که‌تان لێی ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت تانکیه‌که له شوێنێکی وادابێت که شۆفێری زانا غازله کاتی پڕکردنه‌وه تانکیه‌که‌دا توانای بینینی تانکه‌ره‌که‌ی هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هات و تانکیه‌که له ناو چیمه‌ن دا وه یان له سه‌ر خۆڵ دابنرێت، ده‌بێت پێشتر جێگای پێویست بۆ دانانی تانکیه‌که کۆنکرێت بکرێت وئه‌ستوری کۆنکرێته‌که‌شی که‌مترله 150 ملم نه‌بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو شوێنی دانانی تانکیه‌که پێشتر کۆنکرێت کرا بوو، ئه‌وا پێویست ناکات دووباره کۆنکرێت بکرێته‌وه.
تانکی غازی جۆری سه‌رزه‌وی ده‌بێت دوور بێت له وایه‌ری کاره‌باییه‌وه، ئه‌گه‌ر وایه‌ره‌که 1 KVیان که‌متری پیاتێپه‌ڕ بێت، ئه‌وا ماوه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ تانکیه‌که‌دا نا‌بێت له 1،5 مه‌تر که‌متربێت. ئه‌گه‌ر هاتوو هێندی کاره‌بای تێپه‌ڕ بوو زیاتر بوو له KV 1 ، ئه‌وا ده‌بێت ماوه‌ی نێوانیان که‌متر له 10 مه‌تر نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو دڵنیا نه‌بوویت له هێندی کاره‌بای تێپه‌ڕبو، ده‌توانیت بۆ دڵنیابوون په‌یوه‌ندی به ده‌زگای کاره‌باوه بکه‌یت.
شوێننی تانکی غاز به ڕه‌چاو کردنی ماوه‌ی ته‌رخان کراو بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی جیاواز
له‌م دیاگرامه‌ی خوره‌وه‌دا جێگای تانکیه‌کی غازی 1200 تا 2000 لیتری نیشان دراوه به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه، بۆ دڵنیابوون له جێگایه‌کی گونجاو بۆ تانکیه‌که‌تان، زانا غاز ڕینمایی پێویست تان پێده‌دات.
تێبینی
نا‌بێت تانکه‌ری غاز پڕکردنه‌وه که‌متر له 3 مه‌تردوور بێت له هه‌موو جۆره مه‌نهۆڵێکه‌وه.
په‌مپی ته‌نکه‌ره‌که ده‌بێت لایه‌نی که‌م 3 مه‌تر له دیواری ئه‌و شوێنه‌وه دوور بێت که تانکیه‌که‌ی لێداده‌نرێت.
هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردان
پێگه‌ی جوگرافیایی ئه‌و بینایه‌ی که تانکیه‌کای لێ داده‌نرێت زۆر گرنگه، بۆ نموونه ده‌بێت ئه‌و بینایه نزیک بێت له جاده‌وه تا تانکه‌ری پڕکردنه‌وه‌ی غاز به ئاسانی بتوانێت تانکیه‌که پڕ بکاته‌وه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و بینایه‌ی که ده‌تانه‌وێت تانکیه‌کای لێ دابنێن ده‌توانن سوود له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێت سوود ببینن له وانه Google earth) ).
ده‌توانن ناونیشانی بیناکه‌و ئه‌و وێنه یه‌ی بیناکه‌تان که به هۆی مانگه ده‌ست کرده‌کانه‌وه گیراوه له گه‌ڵ داواکاریه‌که‌تان بۆ دانانی تانکی بنێرن بۆ زانا غاز. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی کار ئاسانیه‌کی زیاتر بۆ داواکاریه‌که‌تان.
نموونه‌ی بینایه‌کی گونجاو بۆ دانانی تانکی غاز
پلان دانه‌ری زانا غازبۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی داواکاریه‌که‌تان بێجگه له پێگه‌ی جوگرافی بیناکه‌تان ، داوای نه‌خشه‌ی بیناکه‌شتان لێده‌کات تا وێنه‌ی تانکیه‌که به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی بیناکه تانه‌وه دیاری بکرێت.
پێوه‌ری نه‌خشه‌ی بیناکه‌تان باشتر وایه 1:500 یان 1:200 بێت . گه‌ر هات و ئه‌م نه‌خشه‌یه نه‌توانرا دابین بکرێت، ده‌توانرێت به ده‌ست هێلکاریه‌کی ساده‌ی بیناکه‌تان بکه‌یت تا زانا غاز بتوانێت پێشنیاری شوێنێکی گونجاو بکات بۆتان.
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی خواره‌وه نموونه‌یه‌کی ساده‌یه بۆ پێشنیهاد کردنی شوێنێکی گونجاو بۆ تانکیه‌که‌تان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه به‌س نه‌بوو، ده‌توانن پرسیاره‌کانتان ئاڕاسته‌ی زانا غاز بکه‌ن تا ڕێنمایی پێویست تان بکات.