غازی (LPG) به سه‌رچاوه‌یه‌کی ووزه‌ی ژینگه پارێز ده‌ژمێررێت که زۆر به به‌ربڵاوی به‌کارده‌هێنرێت له بواری به‌کارهێنانی ناوماڵ (وه‌ک گه‌رم کردن، چیشت لێنان، خۆشتن) و بواری پێشه سازی و کشت‌و کاڵ وه یان بۆ سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبیل.
غازی (LPG) له سه‌دان که‌رسته‌و ئامێری جیاوازدا به‌کارده‌هێنرێت که ڕۆژانه له لایه‌ن ملێونه‌ها که‌سه‌وه له سه‌رتا سه‌ری جیهاندا به‌کارده‌هێنرێن.
کاتێک غازی (LPG) ده‌سوتێت، پاشماوه‌که‌ی به پاکترین پاشماوه ده‌ژمێررێت له ناو هه‌موو ئه‌و سوته‌مه‌نیانه‌ی که له نه‌وته‌وه ده‌رده‌هێنرێن. ئه‌م پاشماوه‌یه که‌مترین ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی تێدایه.
(LPG) کورت کراوه‌که‌ی ده‌کاته:(“Liquefied Petroleum Gas”) به مانای: غازی پیترۆلی شل
کورت کراوه‌ی (LPG ) به کاردێت وه‌ک ده‌ربڕینێک بۆ دوو ئه‌ندامی چالاکی هایدرۆکاربۆنه‌کان له خێزانی غازی سروشتی شل Natural Gas Liquids” (NGLs)
ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ش یه‌کێکیان غازی پرۆپانه (C3H8) و ئه‌وی تریشیان غازی بوتانه (C4H10).
ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی تر که له‌م خێزانه ماونه‌ته‌وه بریتین له غازی ئیسان و غازی دڵۆپێنراو که هه‌ردووکیان به‌کارهێنانی تایبه‌تی خۆیان یان هه‌یه.
ه ده‌وروبه‌رێکی ئاسایدا و له ژێر په‌ستانی ئه‌تمۆسفیر و پله‌ی گه‌رمای (15°C ) دا، (LPG ) له باری غاز دایه. ئه‌گه‌ر بێت و له‌هه‌مان ده‌وروبه‌ردا ئه‌م غازه بخه‌ینه ژێر په‌ستانی 1،7 تا 7،5 باڕه‌وه، ئه‌وا غازه‌که ده‌گۆڕڕێت بۆ باری شل. ئه‌م سیفه‌ته‌ی غازی (LPG) وایکردوه که ئه‌مبار کردن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه ئاسان بێت.
یه‌ک لیتر ماده‌ی شلی (LPG ) واته پرۆپان له ژێر پله‌ی گه‌رمای (15°C ) و په‌ستانی ئه‌تمۆسفیردا، به‌رامبه‌ره به 270 لیتر له هه‌مان ماده له حاڵه‌تی غاز دا.
پله‌ی کوڵانی غازی پرۆپان واته ئه‌و پله‌یه‌ی که غازه شله‌که له سه‌ر لێواری بوون به غازیه‌تی، بریتیه له (°C 42 – ). ئه‌م سیفه‌ته‌ش وای له غازی (LPG) کردوه که به باشترین سوته‌مه‌نی بژمێررێت بۆ گه‌رم کردنه‌وه، چێشت لێنان و به‌کارهێنانی له بواری پیشه سازیدا.
سه‌رچاوه کانی ئه‌م غازه بریتین له دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی که یه‌کێکیان پاڵاوتگه کانی نه‌وته‌و ئه‌وی تریشیان ئه‌و کێڵگانه یه که غازی سروشتیان لێوه ده‌رده‌هێنرێت.
له عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که‌ی غازی (LPG) هه‌یه، پاڵاوتگه‌کانی نه‌وت وه‌ک دۆره و بێجی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م و ده‌رهێنانی غازی سروشتیش له لایه‌ن کۆمپانیای دانا غازه‌وه له نزیک قادر که‌ره‌مه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی دووهه‌م.
سوده‌کانی غازی LPG
غازی (LPG) به سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی سوته‌مه‌نی ده‌ژمێررێت بۆ چێشت لێنان له ناوماڵ و له هوتێل و چێشت خانه کاندا.
له به‌ر ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا غازی ( LPG) به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ( واته به‌هۆی بۆری یان به‌هۆی تانکی غازه‌وه) نه‌گوێزراوه‌ته‌وه، بواری به‌کارهێنانه‌که‌ی زۆر دیاریکراو بووه. به دانانی ئه‌م تانکیانه‌ی زانا غاز، به دڵنیاییه‌وه بواری به‌کارهێنانه‌که‌ی زۆر به‌رفراوان ده‌بێت. له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت بۆ گه‌رم کردنی ناوه‌ندی (له ڕێگای شۆفاژه‌وه) یان بۆ ئاوگه‌رمکردن له ڕێگای بۆیله‌ری غازه‌وه.
به دڵنیاییه‌وه به‌کارهێنانی غازی (LPG) نه‌ک هه‌ر به ته‌نها ده‌بێت هۆکاری ژینگه‌یه‌کی پاک ، به‌ڵکو دامه‌زراندن و به‌کارهێنانیشی هه‌رزانتر ده‌که‌وێت.
به هۆی هه‌رزانی ئه‌و غازه‌ی که به هۆی تانکی غازه‌وه له سه‌ر به‌کارهێنه‌ر ده‌که‌وێت، ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که ده‌چێته دامه‌زراندن و دانانی بۆریه‌کان، له ماوه‌ی یه‌ک تا دوو سال دا پاشه‌که‌وت ده‌کرێته‌وه.
ژینگه سه‌وز تر ده‌کات
غازی (LPG) به به‌راورد کردنی له‌گه‌ڵ سوته‌مه‌نیه‌کانی تردا، که‌مترین رێژه‌ی کاربۆن پاش سوتانی به جێ ده‌مێنێت.
گه‌ر بێت غازی (LPG) به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ نه‌وت دا، ڕێژه‌ی کاربۆن 11،7% که‌متره له نه‌وت بۆ نمونه گه‌ر بێت و هه‌ردوو سوته‌مه‌نیه‌که یه‌ک کیلۆ وات له کات ژمێرکدا گه‌رمی بده‌ن.
که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری ڕێژه‌ی کاربۆن بۆته بابه‌تی ئه‌و زانایانه‌ی که له‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن و به‌رده‌وام ڕێژه‌ی کاربۆن له پاشماوه‌ی سوتانی ئه‌م غازه که‌متر ده‌که‌نه‌وه.
غازێکی پاکتره
به به‌راوورد کردنی ئه‌م غازه له‌گه‌ڵ سوته‌مه‌نیه‌کانی تردا، ئه‌م غازه پاش سوتانی دوکه‌ڵ ناکات، گه‌ر بێت و ڕێژه‌ی هه‌وا به‌رامبه‌ر به غاز 23 به‌ش به 1 به‌ش بێت.
پاش به‌رکه‌وتنی ئه‌م غازه بۆ سه‌ر زه‌وی یان گه‌ر بێت و به‌ر جل و به‌رگ بکه‌وێت هیچ پاشماوه‌یه‌ک به جێ نامێنێت، ئه‌مه‌ش ته‌واو به پێجه‌وانه‌ی نه‌وت یان ڕۆنه‌وه‌یه.
به‌کارهێنانی ئاسان تره
ته‌نها په‌یوه‌ندی کردنتان به به‌شی خزمه‌ت گوزاری زانا غازه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی خۆیدا تانکی غازه‌که‌تان بۆ پڕ بکرێته‌وه و هه‌رگیز بێ غاز نه‌بن.
سه‌با‌ره‌ت به کاتی پڕکردنه‌وه‌ش، زانا غاز ڕێنمایی ته‌واو به به‌شدار بووان ده‌دات.