بۆیله‌ری هاوبه‌ش
ئه‌م جۆره بۆیله‌ره داده‌نرێت به باشترین ڕێگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ووزه.
هه‌روه‌ک به ناوه‌که‌یا دیاره ئه‌م بۆیله‌ری به شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش ئاو گه‌رم ده‌کات بۆ دوو مه‌باستی سه‌ره‌کی، یه‌کمیان بۆ گه‌رماو چێشتخانه وه دووهه‌میان بۆ گه‌رم کردنی ئه‌و ئاوه‌ی که پێویسته بۆ سیستمی شۆفاژ بۆ گه‌رم کردنی ناوه‌کی
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
http://zanagas.com/ku/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C/57-%D8%A8%DB%86%DB%8C%D9%84%D9%87-%D8%B1%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%A8%D9%87-%D8%B4%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%DB%8C#sigProId2dbe00b42b
بۆیله‌ری هاوبه‌ش چیه؟
بۆیله‌ری هاوبه‌ش به‌و بۆیله‌ره ده‌وترێت که توانای پێدانی ڕاستوخۆی ئاوی گه‌رمی هه‌یه بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی که یه‌کێکیان بۆ گه‌رم کردنه‌وه و ئه‌وی تریان بۆ دابین کردنی ئاوی گه‌رم بۆ گه‌رماو چێشت خانه ی ئه‌و شوێنه‌ی لێی داده‌نرێت.
له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا چۆنێتی به‌کارهێنانی بۆیله‌ری هاوبه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه:،
بۆیله‌ری هاوبه‌ش داده‌نرێت به باشترین چارسه‌ر بۆ که‌م جێگایی و به‌خشینی ده‌وروبه‌رێکی جوان به‌و جێگایه‌ی که لێی داده‌نرێت.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێتیه گرنگه‌کانی ئه‌م جۆره بۆیله‌ره ئه‌وه‌یه که تانکی تایبه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رمی ناوێت، ته‌نها تانکی ئاوی ساردی به‌سه که لێی ده‌به‌سترێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که که‌متر جێگا ده‌گرێت له‌و شوێنه‌ی که لێی داده‌نرێت.
http://zanagas.com/ku/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C/57-%D8%A8%DB%86%DB%8C%D9%84%D9%87-%D8%B1%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%A8%D9%87-%D8%B4%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%DB%8C#sigProId85dea3a2b8
یه‌کێکی تر له سووده‌کانی ئه‌م جۆره بۆیله‌ره ئه‌وه‌یه که په‌ستانی ئاوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که لێی ده‌به‌سترێت به‌سه بۆ دابین کردنی ئاوی گه‌رم له‌و به‌لوعه‌یه‌وه که له گه‌رماوه‌که یان له چێشت خانه‌که‌وه له‌کاتی پێویست دا به‌کارده‌هێنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به په‌مپ بکات.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م جۆره تانکیه ده‌بێته هۆی پاشه‌که‌وت کردنی پاره بۆ خاوه‌نی بۆیله‌ره‌که، چونکه دابین کردنی تانکی کۆکردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم و ڕاکێشانی بۆری بۆی ، پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێت.