تانکی ئه‌مبارۆکی غاز جۆرێکی تایبه‌ته له تانکی غاز که دروست کراوه به پێی ستانده‌ردی جیهانی بۆ پاراستن و ئه‌مبارکردنی غازی (LPG).
ئه‌م تانکیانه به پێی ئه‌و داواکاریه‌کانه دروست کراون که له ستانداردی ئه‌وروپی ژماره (97/23/EG ) دا هاتوون.
ئه‌م تانکیانه سێ جۆریان هه‌یه که بریتین له:
تانکی سه‌رزه‌وی، و تانکی ژێر زه‌وی و تانکی نیواو نیو واته نیوه‌ی له سه‌رزه‌ویه‌و نیوه‌که‌ی تری له‌ژێر زه‌ویدایه.
ئه‌و تانکیانه‌ی که زانا غاز هێناویه‌ته هه‌رێمی کوردستانه‌وه له جۆری سه‌ر زه‌وی وه ژێر زه‌وین وه به تایبه‌تی دروست کراون به پێی ئاو وهه‌وای هه‌رێمی کوردستان و عێراق.
وێنه‌کانی جۆره‌کانی تانکی ئه‌مبارۆکی غاز
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
http://zanagas.com/ku/%D8%A8%D8%A7%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86/53-lpg-%D8%AA%D8%A7%D9%86%DA%A9%DB%8C-%D8%BA%D8%A7%D8%B2%DB%8C#sigProId5f4b102dc6
پێکهاته‌ی ته‌کنیکی تانکیه‌کان
.
تانکیه کان به پێی ستانداردی ئه‌وروپی ژماره (EUROPEN DIRECTIVE 97/23/EC ) مۆدێلی (B + D, CE 0036) دروست کراون.
سیسته‌می په‌ستانی ناو ته‌نکی و ڕێژه‌ی ماده‌ی غازی شل له ناو تانکیه‌که‌دا سیسته‌مێکی کۆنترۆڵ کراوه به هۆی زمانه‌ی سه‌لامه‌تی، زمانه‌ی پڕکردنه‌وه‌ی غاز، گێچی نیساندانی غازی شل له ناو تانکیه‌که‌دا، زمانه‌ی ده‌رهێنانی غازی شل، زمانه‌ی ده‌رهێنانی (LPG ) له باری غازدا به مانۆمه‌تره‌وه وه ڕێک خه‌ری په‌ستانی ناو تانکی بۆ ئاماده‌کردن بۆ به کارهێنان.
هه‌موو تانکیه‌کان یه‌ک به یه‌ک تێستی په‌ستانی ئاویان بۆکراوه به گوێره‌ی سیسته‌می جۆرێتی (DVFG).
دیوی ناوه‌وه‌ی تانکی دیوێکی زبره و دیوی ده‌ره‌وه پێش بۆیه‌کردن لم باران کراوه به جۆرێک لم که ده‌ناسرێت به (SA 2 ½).
تانکی غازی جۆری ژیر زه‌وی به جۆرێکی تایبه‌ت له بۆیه‌ی په‌مپ که به ئه‌ستوری 1 م‌م تانکیه‌که‌ی پێ ڕوپۆش ده‌کرێت بۆ پاراستنی له ژه‌نگ هه‌ڵ هێنان. ئه‌م بۆیه کردنه به پێی ستانداردی (DIN 4681/3, ISO DISRUPTIVE DISCHARGE TEST 10- 20 KV ) ئه‌نجام ده‌درێت.
تانکیه‌کانی غازی سه‌ر زه‌وی به پێی ستانداردی ئه‌ورپی(PU-painting) بۆیه ده‌کرێن و ئه‌ستوریه‌که‌یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 0,120 م‌م ده‌بێت .
کۆدی ڕه‌نگی بۆیه‌کانێش یان ڕه‌نگی سپی (RAL 9010) وه یان ڕه‌نگی سه‌وزی کاڵن (RAL 6019)
سوده‌کانی تانکی ئه‌مبارۆکی غاز
سه‌لامه‌تی
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سوده‌کانی تانکی ئه‌مبارۆکی غاز به به‌راورد کردنی له‌گه‌ڵ بوتڵی گازی عێراقی دا، ڕێژه‌ی به‌رزی سه‌لامه‌تیه‌که‌یه‌تی.
ئه‌م تانکیانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ یان دامه‌زراوه‌که داده‌مه‌زرێنرێن و له‌وێوه بۆریه‌کان به ژێر زه‌ویدا ده‌هێنرێته بیناکه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خودی تانکیه‌که چه‌ند زمانه‌و ڕیک خه‌ری پێوه‌یه که هه‌مووی له پێناوی دابین کردنی سه‌لامه‌تیه‌کی زیاتره بۆ به کارهێنه‌ر.
ڕاحه‌تی و کار ئاسانی
هه‌ر تانکیه‌کی زانا غاز 1000 لیتر غاز ده‌گرێت، له به‌ر هۆی کشانی ماده‌ی LPG ده‌بێت 85% تێبکرێت واته 850 لیتر.
ئه‌م هێندی غازه به‌رامبه‌ره به ئه‌و هێنده غازه‌ی که ده‌کرێته ناو 80 بوتڵی غازی عێراقیه‌وه. هه‌رکاتێکیش هێندی غازی ناو تانکیه‌که‌ت گه‌یشته 30% ، به‌شی خزمه‌ت گوزاری زانا غاز دێت بۆلاتان و تانکیه‌که‌تان بۆ پڕ ده‌کاته‌وه.
ئیتر پێویست ناکات خۆتان بوتڵه‌کان به‌رن بۆ شوێنی پڕکردنه‌وه
دابین کردنی غازی به‌رده‌وام
زوربه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی که دروست کراون بۆ ئیش پێکردن به غازی (LPG)، دروست کراون بۆ ئه‌وه‌ی که غازه‌که‌یان به به‌رده‌وامی بۆ بڕوات. بوتڵی غازی عیراقی ناتوانێت پێدانی غازی به‌رده‌وام دابێن بکات و خاوه‌نه‌که‌ی نازانێت که‌ی بوتڵه‌که‌ی خاڵی ده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له‌و ئامێره گرنگانه‌ی که به غازی به‌رده‌وام ئیش ده‌کات بۆیله‌ری ئاو گه‌رمکردنه، وه‌ک ده‌بێنین به‌ڕێژه‌یه‌کی هێجگار که‌م ئه‌م ئامێره گرنگه له هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌کارده‌هێنرێت! هۆیه‌که‌شی به‌پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی غازی به‌رده‌وام.
به دانانی تانکی غاز له‌م گرفته ڕزگارتان ده‌بێت و له‌مه‌ودوا ده‌توانن سوود له‌به‌کارهێنانی غاز وه‌ربگرن نه‌ک هه‌ر بۆ چێشت لێنان به‌ڵکو بۆ زۆر بواری تر.
پاشه‌که‌وت کردنی پاره
پڕكردنه‌وه‌ی بوتڵی عێراقی پرۆسێسێکی پڕ مه‌سره‌فه، پڕکردنه‌وه‌ی 80 بوتڵ (که ده‌کاته هێندی غازی ناو یه‌ک تانکی) واته 80 * 250 دینار که ده‌کاته 20000 دینار ته‌نها بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بوتڵه‌کان. گوێزانه‌وه‌ی بوتڵ له کارگه‌ی غازه‌کانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی غاز وه له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ست گێڕه‌کان کارێکی وای کردوه که ئه‌و بوتڵه غازه‌ی که نرخه‌که‌ی 4000 دیناره، بگاته ده‌ست به‌کارهێنه‌ر به 7000 دینار.
به هاتنی ئه‌م سیسته‌مه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رباری سه‌لامه‌تی زیاتر و ڕاحه‌تر زیاتر، هێندێک پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌کارهێنه‌ر و ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که کردویه‌تی پاش ماوه‌یه‌ک بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره تانکیانه له جیهاندا.
زوربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ووڵاته یه‌ک گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، مێژوویه‌کی دوور و درێژیان هه‌یه له به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره تانکیانه‌دا که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاد له 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زوربه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه‌ی تیایه، سیسته‌می نه‌قڵی غازی سروشتیشیان تیایه که به بۆری بۆ ماڵان نه‌قڵ ده‌کرێت به‌ڵام هێشتا به‌کارهێنانی تانکی غاز به سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ داده‌نرێت بۆ به‌کارهێنان! هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زۆر جار سوود وه‌رگرتن له تانکی غاز هه‌رزان تر ده‌که‌وێت له سه‌ر به‌کارهێنه‌روه‌ک له ڕاکێشانی بۆری غاز.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن وه ئاشنابن به هه‌ندێک له‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌م سیسته‌مه به‌کارده‌هێنن.