حاڵی حازر بوتڵی غازی عێراقی تاکه سه‌رچاوه‌ی ئه‌مبار کردنی غازی (LPG) یه له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دا. ئه‌و بوتڵانه نه‌ک هه‌ر له ماڵان‌دا به‌ڵکو له هوتێل و چێشت خانه کانیشدا به به‌ربڵاوی به‌کارده‌هێنرێن.
پێک هاته‌ی ته‌کنیکی ئه‌م بوتڵانه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
http://zanagas.com/ku/%D8%A8%D8%A7%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%D8%A7%D9%86/54-%D9%84%D9%87-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-lpg-%D8%BA%D8%A7%D8%B2%DB%8C#sigProIda4a6d89b5f
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م بوتڵانه ووڵاتی چینه، کۆمپانیای پێشوومان (EURO EAST TECHNOLOGY) تاوه‌کو ساڵی 1996 ئه‌م بوتڵانه‌ی هاورده ده‌کرد بۆ بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی و عێراق به گشتی. لۆگۆی کۆمپانیا پێشوه‌که‌مان(EURO EAST) ده‌توانن له‌و وێنانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ببینن.
له ساڵی 1996 دا حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقی (وه‌زاره‌تی نه‌وت) بڕیاری وه‌ستاندنی ئه‌و جۆره بوتڵانه‌ی ده‌رکرد بۆ ناو هه‌موو عێراق. هۆکاره‌کانیی ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنه بریتی بوون له:
1- ئه‌و بوتڵانه به پێی ستانداردی جیهانی ( ISO 4706 یان BS5045) دروست نه‌کراون.
2- ئه‌و بوتڵانه تێست نه‌کراون له لایه‌ن دامه‌زراوێکی بێلایه‌نه‌وه واته لایه‌نی سێهه‌م.
بۆ نمونه TUV دامه‌زراوێکی بێلایه‌نه بۆ تێست کردنی ئه‌م جۆره بوتڵانه له جیهاندا.
سه‌رچاوه‌کانی (LPG) له عێراق
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی (LPG) له عێراقدا پاڵاوتگه‌کانی نه‌وتن. پاڵاوتگه‌ی دۆره و بێجی داده‌نرێن به دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی غازی (LPG).
یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی تری (LPG) بریتیه له بیره‌کانی ده‌رهێنانی غازی شیرین، له کاتی ده‌رهێنانی غازی شیریندا، غازی (LPG) وه‌ک پاشماوه ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه. گه‌ربێت و ئه‌و هێنده غازه کۆنه‌کرێته‌وه، ئه‌وا به فیڕۆ ده‌روات.
به پێی پرۆتۆکۆڵێکی ستراتیجی له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای دا‌نه غاز دا که له مانگی 4 ی 2007 دا ئیمزا کرا، دا‌نه غاز له کێڵگه‌کانی لای قادر که‌ره‌م نزیک چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ست به کار بوو.
به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مان شێوه‌ش له ئارا دایه بۆ کێڵگه‌کانی خۆر مۆر.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: http://www.danagas.ae/