هێنان و دابه‌ش کردنی غازی LPG
چۆن بزانم تانکیه‌که‌م که‌می تیاماوه تا بێ غاز نه‌بم؟
ته‌نها جار ، جاره سه‌یرکردنێکی گێچی تانکیه‌که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که تانکیه‌که‌ت که‌می تیاماوه یان نا.
بۆ پڕکردنه‌وه‌ی تانکیه‌که‌ت سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی بکه به به‌شی خزمه‌ت گوزاری زانا غازه‌وه. به پێێ ئه‌و کۆده تاکانه‌یه‌ی که پێشتر زاناغاز پێیداویت، ده‌زانریت که تانکیه‌کات له کوێ دانراوه. له پاشان خۆتان پێکه‌وه له‌گه‌ل زانا غازدا ڕیک ده‌که‌ون بۆ دانانی رۆژێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ی تانکیه‌که‌تان.
شۆفێره‌کانمان هێنده پسپۆڕن له کاره‌کانیاندا که به پێی ڕینماییه‌کانمان تانکیه‌که‌ت له ماوه‌ی 8 خوله‌کدا بۆ پڕده‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له جۆری 1000 لیتری بێت)
خشته‌ی پڕ کردنه‌وه‌ی تانکی
خۆتان پێکه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانا غازدا هه‌ڵ ده‌ستن به دانانی خشته‌یه‌ک بۆ پڕکردنه‌وه‌ی تانکیه‌که‌تان.
له پاش سێ جار پڕکردنه‌وه ئه‌و ماوه‌یه ده‌رده‌که‌وێت که تانکیه‌که‌تان خاڵی ده‌بێته‌وه تیایدا. به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ش زاناغاز خۆی له کاتی پڕکردنه‌وه‌دا سه‌رتان لێ ده‌دات.
ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌که‌ن له دانانی ئه‌م خشته‌یه‌دا، ده‌بێت زانا غاز ئاگاداربکه‌نه‌وه له هه‌ر ئامێرێکی تازه که ده‌یکڕن و به غاز ئێش بکات، تاوه‌کو کاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه‌وه نه‌مێنێت که له نێوان ئێوه‌و زانا غازدا دانراوه.
هه‌ر تانکیه‌کی غاز گێچێکی تایبه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه که ڕێژه‌ی سه‌دی غازی شلی ناو تانکیه‌که نیشان ده‌دات. کۆمپانیای زاناغاز ڕێنمایی پێویست به به‌کارهێنه‌ر ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و گێچه و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که دیاری کراوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی تانکی.. به‌کارهێنه‌ر به پێی قه‌باره ی تانکیه‌که‌ی و ئه‌و گێچه‌ی که له‌سه‌ریه‌تی ، ڕێنمایی ده‌کرێت که که چکاتێک ده‌بێت کۆمپانیا ئاگادار بکاته‌وه بۆ پڕکردنی تانکیه‌که‌ی.
ئه‌و گێچانه‌ی که به کارده‌هێنرێت بۆ پێوانی هێندی غازی ناو تانکی دوو جۆرن، یه‌کێکیان جۆری ڕێژه‌ییه که ڕێژه‌ی سه‌دی ماده‌ی LPG ناو تانکیه‌که نیشان ده‌دات، مۆدێله‌که‌ی تریان جۆری که‌رتیه که هێندی غازه‌که به شیوه‌ی که‌رتی نیشانی ده‌دات. له‌م جۆره‌یاندا گێچه‌که کراوه به چوار به‌شی یه‌کسانه‌وه که هه‌ربه‌شێک له چاره‌کێک پێک ده‌هێنێت.
نیشاندانی 85% له گێچی ڕێژه‌یی دا به رامبه‌ره به نیشاندانی F له گێچی که‌رتی دا.
پاش پڕکردنه‌وه‌ی تانکیه‌که، شۆفێره‌که نوسخه‌یه‌ک له پسوڵه‌ی پڕکردنه‌وه‌که‌تان لا به‌جێدێڵێت که هێندی ئه‌و غازه‌ی تیا نوسراوه که بۆتان پڕکراوه‌ته‌وه