سوود وه‌رگرتن له ووزه‌ی خۆر بۆ گه‌رم کردنی ئاو مێژوویوکی دوورودرێژی هه‌یه و له زوربه‌ی ووڵاتانی دنیا دا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. ئه‌م جۆری ووزه‌یه زیاتر به‌کارده‌هێنرێت بۆ گه‌رم کردنی ئاو بۆ گه‌رماو وه چێشت خانه و جل شۆر و قاپ شۆری ئۆتۆماتیکی.
به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه به بۆیله‌ری غازه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌متر غاز پێویست بکات بۆ گه‌رم کردنی زیاتری ئاوه‌که به پێێ خواستی خاوه‌نه‌که‌ی. به‌م هۆیه‌شه‌وه ژینگه ده‌پارێزرێت له‌و گازه زیان به‌خشانه‌ی که له کاتی سوتانی سوته‌مه‌نیدا تێکه‌ڵ به هه‌وای ده‌وروبه‌رمان ده‌بن.
چۆنێتی ئیش کردنی سیسته‌می گه‌رم کردنی هاوبه‌ش به ووزه‌ی خۆر و بۆیله‌ر
به‌هۆی ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ئه‌م سیسته‌مه هاوبه‌شه ڕوون بکه‌ینه‌وه:
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
- Click to open image! Click to open image!
http://zanagas.com/ku/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C/56-%D8%A8%DB%86%DB%8C%D9%84%D9%87-%D8%B1%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%A8%D9%87-%D8%B4%DB%8C-%D8%AE%DB%86%D8%B1%DB%8C#sigProId0250eee741
سیسته‌می ئاوگه‌رمکردن به ووزه‌ی خۆر چۆن ئیش ده‌کات؟
http://zanagas.com/ku/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C/56-%D8%A8%DB%86%DB%8C%D9%84%D9%87-%D8%B1%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%A8%D9%87-%D8%B4%DB%8C-%D8%AE%DB%86%D8%B1%DB%8C#sigProId70a2dc19d3
سوده‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه
به‌کارهێنانی سیسته‌می ئاوگه‌رم کردن به ووزه‌ی خۆر هاوینان ده‌توانیت به بێ هیچ هاوکاریه‌ک ئاوی گه‌رم دابین بکات. ڕێژه‌ی تێکڕایی گه‌رم کردنی ئاو بۆ ووڵاتێکی وه‌ک ئینگلته‌را بۆ تێکڕای ساڵ ده‌گاته 50% . به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ووڵاتێکی وه‌ک هه‌رێمی کوردستان و عێراق زۆر زیاتر ده‌بێت له‌و ڕێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه.
به‌ستنه‌وه‌ی سیته‌می ئاو گه‌رم کردن به ووزه‌ی خۆر به بۆیله‌ری غازه‌وه ده‌بێته که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کاربۆن به هێندی 16% (ئه‌م ڕێژه‌یه له ئینگلته‌را حساب کراوه)
به‌هۆی به‌کارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه‌وه رێژه‌ی به‌کارهێنانی کاره‌با له‌و شوێنه‌ی بۆی دانراوه هێجگار که‌م ده‌کات.
ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیه‌کی باشه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی، به‌ڵکو ده‌بێته پاڵپشتێکی گه‌وره بۆ دابین کردنی کاره‌با و ڕزگار بوون له گرفتی کاره‌با.
ئایا ده‌زانیت؟
ئایا ده‌زانیت که ووزه‌ی خۆر له ڕۆژه هه‌وره‌کانیشدا هه‌ر وه‌رده‌گیرێت!
بۆ وه‌رگرتنی زۆرترین ڕێژه‌ی ووزه، ده‌بێت شانه‌کانی سیسته‌مه‌که له سه‌ربان له نێوان گۆشه‌ی 35° -45° دابێت .
ئه‌م سیسته‌مه له چه‌ند شانه‌یه‌کی ته‌یبه‌ت پێک دێت که له‌سه‌ر سه‌ربانی ئه‌وشوێنه داده‌نرێت که سیسته‌مه‌کای بۆ داده‌نرێت. ئه‌م شانانه ووزه‌ی تیشکی خۆر یان ڕوناکی هه‌ڵ ده‌مژن وه ده‌یگۆڕن به ته‌وژمێک که به ده‌وری سیسته‌مه‌که‌دا ده‌سوڕێته‌وه. به‌م هۆیه‌وه پله‌ی گه‌رمی ئاوی ناو تانکی پاشه‌که‌وت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته 50 پله‌ی سه‌دی. ئه‌و بڕه ئاوه گه‌رمه‌ش ده‌توانرێت به پێیی پێویستی ماڵ به‌کار بهێنرێت.