پڕۆژەی دابین کردنی غازی بەردەوام بۆ یەکەکانی دریم لاند لە سلێمانی

قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردوە و ئێستا لە تەواو بووندایەو قەرارە ناوەڕاستی مانگی حەوتی ٢٠١٥ کلیلی یەکەکان بدرێت بە خاوەنەکانیان.

ژمارەی یەکەکانی ئەم قۆناغە بریتین لە ١٩٦ یەکەی نیشتەجێ بوون لە چوار بلۆکی ١٢ نهۆمیدا

دابین کردنی سیستەمی غازی بەردەوام لە ژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای زانا غازدا بەئەنجام گەیەنراوە.

شێوازی دابەشکردنی غاز بۆ ئەم یەکانە بە شێوەی پری پەید دەبێت. بەکارهێنەری ئەم یەکانە کارتێک لە خاوەن پڕۆژە وەردەگرێت کە بە هۆیەوە ‌هێندی غازی دیاریکراو لەو پێوەرانە وەردەگرێت کە لە لایەن کۆمپانیای زانا غازەوە بۆ هەر یەکەیەک لەو یەکانە دابین کراوە. 

Dream Land project