• info@zanagas.com
  • 00964533226261

زانا غاز لە ئایندەدا

زانا غاز لە ئایندەدا

لە لایەن دەستەی وەبەرهێنان لقی سلێمانی پارچەیەک زەوی تەرخان کراوە بۆ کار و چالاکیەکانی کۆمپانیاکەمان. ئەو پارچە زەویە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی عەربەتەوە.

رووبەری ئەو پارچە زەویە ٣،٧٥ دۆنمە . ئێستا دیزاینی پڕۆژەکە تەواو بووە و قەرارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بکرێت بە دروست کردنی پێکهاتەکانی.

هەروەک لەم چەند وێنەیەی لای خوارەوەدا دیارە، پڕۆژەکە پێک هاتووە لە دوو ئەمباری گەورە بۆ ئەمبار کردنی تانکی و پێداویستیەکانی، کارگەیەکی تێکردن و خاڵی کردنی غازی شل، ئۆفیسی کۆمپانیا، پارکی ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک و جێگای سێرفیسی ئۆتۆمبێل.

رووبەری سەوزایی لە پڕۆژەکەدا زیاد لە ١٥% ی کۆی رووبەری زەویەکە دەبێت.